بینراوە:
(1.7K)
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت لە سیاسەتی نوێماندا، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران نەتانیاهۆ دارێژراوە، دەبێت سوپای ئیسرائیل وەک قەوارەیەکی پارێزەر خزمەت بکات لەنێوان هێزە جیهادییەکان و کۆمەڵگەی ئیسرائیلیدا.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەشڵێت:
♦️ بۆیە سوپای ئیسرائیل کۆنتڕۆڵی شاخی حەمرۆن (جەبەل شێخ) و زۆنی ئەمنی سوریای بەدەستەوەیە و لەوێوە پارێزگاری لە کۆمەڵگەکانی بەرزاییەکانی جۆلان دەکەین.
♦️ ئیسرائیل گەرەنتی پاراستن و سەلامەتی دروزەکان دەکات لە سوریا و ناهێڵێت زیانیان پێبگات، ئەمە هاوپەیمانیەتییەکی برایەتی راستەقینەیە لەگەڵ برا دروزەکانمان.
♦️ ئەم سیاسەتە لە بەرەی پێشەوەی هەموو سنوورەکان کاری پێدەکرێت و هەرواش دەمێنێتەوە.












Leave a Reply