وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق هاوردەكردنی 11 بەرهەمی قەدەغە كرد

بینراوە: (1.7K)

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ساغكردنەوەی بەرهەمی كشتوكاڵیی ناوخۆیی هاوردەكردنی 11 بەرهەمی كشتوكاڵیان قەدەغە كردوە، بڕیارەكە بەپێی بڕی پێداویستی ناوخۆ گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و هەركات بڕەكانیان كەمبوەوە، ئەوا ئەوكات رێگە بە هاوردەكردنیان دەدرێتەوە. وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق راشیگەیاندوە، ئەو بەرهەمانەی كە قەدەغە كراون بریتین لە چەوەندەر، شێلم، كاهو، كەلەرم، قەیسی، كولەكە، باینجان، پەتاتە، هێلكە، مریشك، هەنگوین و خورما.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 2,707 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.