بینراوە:
(1.6K)
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوون بۆ كرێی خوێندنی خوێندكارانی چەمچەماڵ دەركراوە. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی قەزای چەمچەماڵ، ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لەسەرجەم خوێندكارانی پارالێڵی سنوری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگا و زانكۆكان بۆ هەریەك لە ( دبلۆم و بەكالۆریۆس و ماستەر و دبلۆمی باڵا و دكتۆرا) . ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە خوێندكار پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەك( موختار) بهێنێت بۆ دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ ئەوەی نوسراو بۆ پەیمانگا و زانكۆكەی بكرێت بەمەبەستی لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنەكەی.













Leave a Reply