نێردراوی نەوا زانیاری لەسەر تەقینەوەكەی ناو بەنزینخانەكەی سلێمانی دەخاتەڕوو

بینراوە: (1.6K)

بەهۆی تەقینەوەیەك لەبەشێكی ناو وێستگەیەكی دابەشكردنی بەنزین لەشاری سلێمانی ژمارەیەك هاوڵاتی بریندار بون و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەركەوت. نێردراوی رادیۆی نەوا لە بەنزینخانەی هەڵگورد لەشاری سلێمانی پێی راگەیاندین، تەقینەوەیەك لە ناو بەشێك لەبینای ناو بەنزینخانەی ناوبراودا رویداوەو چەند هاوڵاتییەك بەسوكی بریندار بون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەو باری تەندروستییان جێگیرە، هەروەها بەهۆی هێزی تەقینەوەكەوە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش كە لەوكاتەدا بۆ تێكردنی بەنزین لەوێ بون زیانی مادیان بەركەوتوە. نێردراوی رادیۆی نەوا ئەوەشی راگەیاند، هێزە ئەمنیی و فریاگوزارییەكان و بەرگری شارستانی لەشوێنی روداوەكەن و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە روداوەكە تاكو هۆكاری تەقینەوەكە بزانن و دواتر بۆ رای گشتی رادەگەیەنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 2,824 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.