کۆمیسیۆن وردەکاری بڵاوكردەوە

بینراوە: (962)

کۆمیسیۆن وردەکاری کاندیدی حیزب و هاوپەیمانی و پێکهاتەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: زۆرترین کاندید لەسەر لیستی هاوپەیمانێتییەکان خۆیان کاندید کرووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی وردەکاریی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانی و پێکهاتەکان بڵاوکردەوە و بەپێی بڵاوکراوەکەی کۆمیسیۆن، زۆرترین کاندید لەسەر لیستی هاوپەیمانێتییەکان خۆیان کاندید کرووە، بەکۆی گشتیش حەوت هەزار و 754 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.

کاندیدی ڕەگەزی نێر: پێنج هەزار و 504 کاندید کاندیدی ڕەگەزی مێ: دوو هەزار و 250 کاندیدی لیستی حیزبەکان: سێ هەزار و230 کاندید کاندیدی لیستی هاوپەیمانێتییەکان: چوار هەزار و 449 کاندید کاندیدی تاکەکەسی: 75 کاندید

کەرکووک: 249 کاندید سلێمانی: 136 کاندید هەولێر: 108 کاندید دهۆک: 59کاندید

-بۆ پێکهاتەکان لیستی تاکە کەسی پەیڕەو دەکرێت و بۆ نۆ کورسیی پێکهاتەکان 75 کەس خۆیان کاندید کردووە.

-کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت، تائێستا 837 کاندید بەهۆکاری جیاواز لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە و ناویان سڕدراوەتەوە، زۆرترین ژمارەی دوورخراوەکانیش بەتۆمەتی پەیوەست بە ئەندامییەتی و لایەنگیری بۆ حیزبی بەعس بووە و تەنیا لەسەر ئەم بابەتە 293 کاندید دوورخراونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 754 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 1,701 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.