وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا كۆمەڵێك سزای نوێی پەیوەست بە ئێرانی ڕاگەیاند کە 38کۆمپانیا و دامەزراوەی چەند وڵاتێکی گرتوەتەوە ، لەوانە ئیمارات، هۆنگ کۆنگ، سەنگافورە، هیندستان، تورکیا، چین، پەنەما، ئۆکرانیا و دوورگەکانی مارشال. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لایەنە بەئامانجگیراوەكان لە کەرتی کەشتیوانی، پترۆکیمیایی، بازرگانی کیمیایی و وزەدا چالاکن لەنێویشیاندا کۆمپانیای پیشەسازی پترۆکیمیایی کرماشان . دەیان کەشتیی سزادراون کە ئاڵای وڵاتانی وەک پەنەما، گامبیا، کۆمۆرۆس، پالاو، لیبێریا، هۆنگ کۆنگ و ئیماراتیان هەڵکردوە، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییان بەو تۆڕانی لەدەرەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران كاردەكەن، کە زۆربەیان نەوتی خاو و گازی سروشتی شل دەگوازنەوە. هاوکات سزاکان 10کەسی لە هیندستان، چین، تورکیا و وڵاتانی دیکە کردە ئامانج کە زۆربەیان لە کەرتی کەشتیوانی، بازرگانی و پترۆکیمیایی چالاکن.
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

بینراوە:
(895)











Leave a Reply