سەرۆک بارزانی بۆ کاکەییەکان: کوردستان وڵاتی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانە

بینراوە: (1.3K)

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی (قەوڵتاس) پیرۆبایی لە کاکەییەکان دەکات و دەڵێت: کوردستان وڵاتی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانە.

هەروەها وتیشى: هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی دیکەی کوردستان هەردەم بۆنە و جەژن و خۆشیەکانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامیدا بکەنەوە.

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
کوردستان وڵاتی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانە و هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی تری کوردستان هەردەم بۆنە و جەژن و خۆشیەکانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامیدا بکەنەوە.

بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مسعود بارزانی
3ی کانوونی دووەمی 2026

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 4,567 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.