شەعبان: دروستكردنی یەكەی نوێی جولەكەنشین لەكەناری رۆژئاوا لەناوبردنی فەڵەستینە

بینراوە: (1.5K)

موئەید شەعبان سەرۆكی ئەنجومەنی بەرەنگاربونەوەی دیواری جیاكاریی رەگەزیی و یەكەكانی جولەكەنشین لەڕێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین رایگەیاندوە، دروستكردنی 19 یەكەی نوێی جولەكەنشین لە كەناری رۆژئاوا شەڕێكی كۆمەڵكوژییە بۆ لەناوبردنی جوگرافیای فەڵەستین، بۆیە داوا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەن كە دەستوەردان بكات بۆ راگرتنی ئەو فراوانخوازییە مەترسیدارەی ئیسرائیل لە فەڵەستین گرتویەتییەبەر. شەعبان ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارەكە پێشهاتێكی مەترسیدارە نیازی راستەقینەی حكومەتی ئیسرائیل ئاشكرا دەكات بۆ چەسپاندنی سیستمی لكاندنی كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیل و بەجولەكەكردنی خاكی فەڵەستین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 4,126 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.