عیراق هاوردەی مریشك و بەرهەمەكانی لە 39 وڵاتەوە قەدەغە دەكات

بینراوە: (1.2K)

عیراق هاوردەی مریشكی زیندوو و بەستوو بەرهەمەكانی لە 39 وڵاتەوە قەدەغە دەكرێت. وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاری قەدەفەكردنی هاوردەی مریشك و بەرهەمەكانی بەهۆی تۆماركردنی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لە 39 وڵاتەوە و لە 15ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. مەهدی زەمەد قەیسی راوێژكاری وەزارەتەكە رایگەیاندووە، بڕیارەكە مریشكی زیندوو و بەستوو بەرهەمەكانی و هەروەها هێلكە و باڵندەی بریندار و باڵندەی جوانی دەگرێتەوە، لە دیارترین ئەو وڵاتانەش كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، توركیا و میسر و ئێران و ئیتاڵیا و سوید و بەریتانیان. ئاشكراشیكردوە، تا ئەو كاتەی ئەو وڵاتانە نەخۆشییەكەیان تێدا بمێنێت، بڕیارەكە بەردەوام دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 4,439 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.