فەرمانی وزاریی بۆ پشوی ناوەندەكانی خوێندن لەهەرێم دەركرا

بینراوە: (1.3K)

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی وزاریی دەركرد تیایدا بڕیاریدا ئەو ناوەندانەی خوێندن كە دەبنە بنكەی هەڵبژاردن، لە رۆژی 6/11 رادەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقی بكەن و لەو بەروارەشەوە تاوەكو 11/11 دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی و نێودەوڵەتییەكان پشوی فەرمی دەبێت. هەر لە فەرمانەكەی وەزارەتی پەروەردەدا راشگەیەنراوە، رۆژی چوارشەممە 12/11 دەوام دەستپێدەكاتەوەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنیش ئاگادار كراوەتەوە كە قوتابخانەكان وەك ئەوەی وەریانگرتوە رادەستی بكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 117 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.