شەپۆلە بارانەکە تا پێنجشەممە بەردەوام دەبێت

بینراوە: (1.2K)

بەپێی زانیارییە کەشناسییەکان، سبەی ڕۆژی سێشەممە، شەپۆلێكی لاواز و هەڕەمەکی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕەنگە هەموو ناوچەكان نەگرێتەوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارینەوە ڕایگەیاند؛ “بەگوێرەی پێشبینییەكان، درەنگانی شەوی سێشەممە بڕێک هەوری باراناوی لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم و عێراق دروستدەبێت و سەرەتا بارانبارین و ناسەقامگیریی كەشوهەوا لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دروستدەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و زاخۆ و باکوری هەولێر و ئیدارەی سۆران و کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین و هەندێك شوێنی سلێمانیش نمەباران دەبارێت”.

باسى له وه شكردوه ، “ئەم شەپۆلە بارانبارینە لاوازو کورتخایەن دەبێت و بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت”.

به وته ى گەڵۆزی، “سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی زۆر چڕى بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ڕەنگە لەبەشێكی زۆرى ئه و ناوچانه ى بارانباریوه ، به ڵام په ڵه ى نه داوه ، په ڵه بدات و ئاستی ئاویش لەچەم و دۆڵ و ڕوبار و دەریاچەکان بەرزبێتەوە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 141 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.