شنیار ئەنوەر: گاڵتە بە خەڵک مەکەن مووچەیان پێنادەن و هەڕەشەیان لێدەکەن

بینراوە: (1.0K)

پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، هەژمار نەماوە و تەنیا ناوەکەی ماوە و بۆتە پرۆسەیەکی رۆتینی و بانکی و بانکە عێراقیەکانیش بەشدارە، ئەویش دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی یەکێتی. دوای ئەوەی یەکێتى فشاری لە مووچەخۆران دەستپێکردن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من و بانکەکانی سلێمانیش جمەیان دێت و بەرناکەوێت شنیار ئەنوەرئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، گاڵتەکردن بە خەڵک ڕاگرن، هەژمار نەماوە و تەنیا ناوەکەی ماوە و بۆتە پرۆسەیەکی رۆتینی و بانکی و بانکە عێراقیەکانیش بەشدارە، ئەویش دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی یەکێتی، ئێستا ئەوەی هەیە تەنیا پرۆسەیەکی رۆتینی و کاریگەری لەسەر هاتن و نەهاتنی موچە نیە لە بەغدادەوە. وتیشی: گاڵتە بە خەڵک مەکەن مووچەیان پێنادەن و هەڕەشەیان لێدەکەن بەوەی هەژماری من پڕنەکەنەوە مووچەیان دەبڕن !کام مووچە دەبڕن ؟ ئەوەی کە پێیان نادەن ؟ ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم گاڵتەکردنە بەژیانی خەڵک ڕابگرن، خەڵک سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، هەڕەشەی چییان لێدەکەن؟ پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەشڵێت: خەڵک لەسەر ئەم ئەم هەرێمه شەهید کراوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە، ئەنفال و کیمیاباران کراوە شایانی خزمەتکردنە نەک گاڵتەپێکردن !

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 141 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.