حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند: پێنجشەممە، کۆتا کاتە بۆ ڕادەستکردنی پارەی حەجی ساڵی ٢٠٢٦، بەپێچەوانەوە هەرکەس تێچووی حەج (پارە) نەبات کەسی یەدەگ دەخرێتە جێگەی.
ئەمڕۆ یەکسەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، “ماوەی ١٠ رۆژ دیاریکراوە بۆ هێنانی پارە و تەواوکردنی رێکارەکانی مامەڵەی چوونە حەج و لە بەرواری ٢٧ی ئەم مانگە وادەکە کۆتایی دێت”. دەشڵێت: “هەرکەس تاوەکو ئەو رێککەوتەی دیاری کراوە پارە نەهێنێت و مامەڵەکانی تەواو نەکات، بەگوێرەی بڕیار و کاتی دیاریکراو ئەگەر هەیە ئەوانەی وەکو یەدەگ هەڵبژێردراون بخرێنە شوێنەکانیان”.
هاوکات، لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، “پێویسته له كاتی سه ردانكردنی نووسینگه كانی حه ج و عومره، پاسپۆرت؛ کۆپییەک له پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری و تێچووی حەج ببەن، کە ٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دینارە”.












Leave a Reply