نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی مووچه‌ی مانگی (9)

بینراوە: (1.1K)

زه مه ن – هه واڵ

به گوێره ی به دواداچونی “زه مه ن”، تا دوێنێ پێنجشه ممه 20ی 11، حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی خۆی نەکردووە. ڕۆژی دووشەممە 24ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دەکات. له دوای ئه وه به غدا مووچەی مووچەخۆرانی هه رێم دەنێرێت.

هاوكات دوێنێ پێنجشه ممه وه زاره تی دارایی هه رێم ڕاپۆرتی میزان مراجەعە و نووسراوی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی گه یاندۆته دەست تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.

بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق دواکەوت و دەکەوێتە دووشەممە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەران بۆ هه رێمی کوردستان دوو بۆ سێ ڕۆژ دوادەکەوێ و دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە، 26 و 27ی مانگ پارە بۆ هه رێمی کوردستان دەنێردرێت. دابه شكردنی مووچه ش له هه رێم ده كه وێته یه كشه ممه ی هه فته ی دواتررۆژی 30ی مانگ و رۆژانی دواتر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 756 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.