هۆشیار زێباری: رەنگە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان باشترین چارەسەربێت

بینراوە: (1.1K)

هۆشیار زێباری ڕایگەیاند؛ یەكێتی پابەندنەبوو بە بەڵێنی كاراكردنەوەی پەرلەمان، رەنگە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان باشترین چارەسەربێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا، ئاماژەی بەوەدا، ئێمە بڕیاریامان هەبوو لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمانگی هەشتەوە كە پەرلەمانی كوردستان كارابكەینەوە، پابەندبونیشمان وەرگرت بەڵام جێبەجێنەبوو.

وتیشی: بۆ پڕكردنەوەی ئەم بۆشاییە دەبێت چارەسەرێك بدۆزینەوەو مەعقولترين چارەسەريش رەنگە هەڵبژاردنی پێشوەخت بێت بۆ هەرێم.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 776 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.