لەدوای لافاوەكەوە رێگا داخراوەكانی سنوری كەركوك چاك دەكرێنەوە

بینراوە: (892)

هەوڵی خزمەتگوزاری لە كەركوك چڕتر بوەتەوە بۆ كردنەوەی رێگاوبانەكانی گوندەكانی شێخ جیری و قەرەوەیسی سەر بە قەزای قەرەهەنجیر. پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، بەپاڵپشتی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و لێپرسراوی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەرپرسان كە سەردانی ناحیەی قەرەهەنجیریان كرد سەردانی گوندەكانی شێخ جیری و قەرە وەیسیان كردوە. ئەوەش باسكراوە، دوای دەستەبەركردنی بۆری پێویست و بەستنەوەی گوندەكان بە رێگا سەرەكییەكان كار لەسەر كردنەوەی رێگاكان دەستیپێكرد، ئەمەش بەشێكە لە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی زیان و داخستنی رێگاوبانەكان بەهۆی لافاوەوە لە گوندەكانی باشبلاغ، شێخ جیری، ئۆمەرە گەدە، تەیمەزاوا، قەرەوەیس، شێردەرەو خاڵۆبازیانی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 208 Today: 1,612 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.