سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته جیاجیاكانی ئه‌مریكا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هێرشه درۆنییه‌كانیان كرد، ده‌شڵێت: ” به‌دواداچونمان بۆ رێككه‌وتنی دو مانگ پێش ئێستامان له‌بواری وزه‌دا كرد”.
ئاوێنە: سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، بە میدیای پارتی وت: “له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ ڕێككه‌وتنی دو مانگ پێش ئێستامان له‌بواری وزه‌دا كرد”.
وتیشی: “هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان و كۆنگرێس ، ده‌رباره‌ی كۆتا پێشهاته‌كان كه له‌ناوچه‌كه ڕویانداوه گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ كرد”.
باسی له‌وه كرد كه “په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه و موچه و هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه كۆبونه‌وه و دیداره‌كان بون”.
سەفین دزەیی: لە ئەمریكا بەدواداچونمان بۆ رێككەوتنەكانی دو مانگ پێش ئێستامان كرد

بینراوە:
(5.7K)











Leave a Reply