مەسرور بارزانی: لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین بۆ دابینکردنی مووچە

بینراوە: (1.3K)

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: “بەداخەوە، بابەتی مووچە بە سیاسیی کراوە ئەمە چەندین جارە و هەمیشەش وتوومانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پڕۆژەی بەنداوی (دوین)ی بەسەرکردەوە و قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی: “بەداخەوە کە پرسی مووچە بە سیاسی کراوە، هەمیشەیش وتوومانە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە؛ هەرچی پێویست بوو بێت بە زیادەوە کردوومانە و لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین بۆ دابینکردنی مووچە.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، “چاوەڕێ بووین حکوومەتی فیدراڵ بەرپرسیارانە ڕەفتار بکات و هاوکات دڵنیایی دا لەوەی لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن بۆئەوەی “مووچە دابین بکەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆی ١٠ مووچەی ساڵی ٢٠٢٥، تەنها هەشت مووچەیان وەرگرتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 1,354 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.