شاندێكی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ نوری مالكی كۆبوەوە

بینراوە: (1)

شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایەو لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باس لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عیراق كراوەو هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستی دروستكردنی كۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی هەمو پێكهاتەكانی عیراق بۆئەوەی حكومەتێكی بەهێزو كارا پێكبهێنرێت كە جێی رەزامەندی هەمو پێكهاتەكان بێت. لەلایەن خۆشیەوە نوری مالكی رۆڵی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری كۆچكردوی عیراقی بیرهێناوەتەو كە چۆن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا ناوماڵی كوردو هەمو عیراقییەكانی رێكخستوەتەوەو بە گرنگی زانیوە لەم قۆناغەدا هەمان سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ بكرێت بۆ دروستكردنی كۆدەنگی و پێكهێنانی حكومەتی داهاتو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 2,883 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.