بینراوە:
(1.5K)
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تروس) نووسیویەتی: مارك ساڤایای وەك نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی بۆ عێراق دەستنیشان كردووە. سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت: خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم مارك ساڤایا وەك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عێراق كار دەكات، تێگەیشتنی قووڵی مارك لە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا و پەیوەندییەكانی لە ناوچەكەدا، یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەمەریكا. هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی ساڤایا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانیدا كرد و نووسیویەتی: مارك ڕۆڵێكی سەرەكی بوو لە بانگەشەكەی لە ویلایەتی میشیگان، لەگەڵ كەسانی دیكە یارمەتیدەر بوون لە بەدەستهێنانی دەنگێكی زۆر لەلایەن ئەمەریكییە موسڵمانەكانەوە.












Leave a Reply