لە سلێمانی بەبڕی زیاتر لە 185 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا جێبەجێ دەكرێت

بینراوە: (1.3K)

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆژەیەكی نوێی خزمەتگوزاریی كارەبا بە بڕی زیاتر لە 185 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت، بودجەی پرۆژەكەش لەسەر داهاتی %8ـی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی-ڕۆژهەڵات دابین كراوە. ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەكە بریتیە لە گەیاندنی تۆڕی كارەبا و دانانی وێستگەیەكی گۆڕەڕ (محاویلە) بۆ گوندی “ئاڵەك” لە ناحیەی چوارتا لەگەڵ ڕاكێشانی هێڵی كارەبا و دانانی دوو وێستگەی گۆڕەڕ بۆ گەڕەكی “قڕگەی 2”. باسی لەوەشكرد، بودجەی تەرخانكراو 185 ملیۆن و 201 هەزار دینارە، وە لایەنی سەرپەرشتیاریش بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی- ڕۆژهەڵات دەبێت، هەروەها كۆمپانیای جێبەجێكاریش كۆمپانیای “بەركێوە” و بڕیارە لە ماوەی 90 ڕۆژدا پرۆژەكە تەواو بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 234 Today: 3,467 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.