ژمارەیەك لە ژنانی میدیاكاری هەرێم بانگهێشتی بانكۆك كران

بینراوە: (1.2K)

لەچوارچێوەی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژمارەیەك لە ژنانی ئەندام لە لقی عیراق- كوردستانی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنانی رادیۆ و تەلەفزیۆنەكان، بە بانگهێشتێكی فەرمی سەردانی وڵاتی تایلەندیان كرد. لەو سەردانەدا ئەندامانی كۆمەڵەكە لەبانكۆكی پایتەختی تایلەند بەشداریان لەچەند چالاكی و سیمینارێكدا كردو تیشكیان خستە سەر رۆڵی ژن لەعیراق و هەرێمی كوردستان و ئاستەنگەكانی كاركردنی بەردەمیان، هەروەها هۆشیاركردنەوەیان بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتژی بەرامبەریان. جێی ئاماژەیە بێژەری بەتوانای رادیۆی نەوا ئاواز سەلیم كە هاوكات سەرۆكی لقی عیراق- كوردستانی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنانی رادیۆ و تەلەفزیۆنەكانە، هەروەها دڵسۆز شەفیق زەنگەنە وەك ئەندام و ژمارەیەك ئەندامی تر بەشداریان لە چالاكییەكانی بانكۆكدا كرد، ئەندامانی ئەو كۆمەڵەیە لەو ژنانە پێكهاتون كە لەمیدیادا كار دەكەن بە هەمو پسپۆڕییەكانیانەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 175 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.