رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، “سینا سه‌تاروه‌ند یه‌كێك له هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌نگی سنوریی كۆماری ئیسلامیی ئێران له بانه، له ئه‌نجامی پێكدادانێكی چه‌كداری له ناوچه‌ی سنوریی ئه شاره كوژرا”.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئێواره‌ی دوشه‌ممه سینا سه‌تاروه‌ند ته‌مه‌ن 22 ساڵ، خه‌ڵكی شهڕهشار و ئه‌ندامی هه‌نگی سنوری بانه له ئه‌نجامی پێكدادانێكی چه‌كداریدا كوژرا.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئه‌م پێكدادانه چه‌كداریه له نزیكی بورجه‌كی سه‌ربازی پایگای نه‌نۆڕی شاری بانه رویداوه و یك كاتژمێری خایاندوه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “تا كاتێك داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ یه‌ك له حزبه كوردستانییه‌كان به‌رپرسیارێتیی ئه‌م پێكدادانهیان لە ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌نگاو وتویانه كه ئه‌م تێكههڵچونه له لایه‌ن پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) بوه”.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو باسی له‌وه‌شكردوه، “ئه‌م تێكههڵچونه له كاتێكدا ڕویداوه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردو، یه‌كێك له ئه‌ندامانی لقی سه‌ربازیی پژاك به ناوی ئومێد حسێنی ناسراو به (سمكۆ كۆبانێ) خه‌ڵكی كامێران، له سنوری پێنجوێنی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی هێرشی دڕۆنیی هێزه‌كانی سوپای پاسداران كوژرا”.
سه‌ربازێكی ئێران له پێكدادانێكدا كوژرا

بینراوە:
(4.9K)











Leave a Reply