ئەردۆغان بۆ جەهەپە: ئێوە خوێنی برایانی كوردتان رشت

بینراوە: (1.5K)

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رەخنەی توندی لە لێدوانەكانی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی گشتیی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) گرت و رایگەیاند: ئۆزەل لە خۆڕا خۆی ماندو دەكات و لە ئامانجەكانی لادادەت ئەگەر دەیەوێت جەلادێك ببینێت ئەوا با تەماشای ئاوێنەو مێژوی خۆی و رابردوی پارتەكەی بكات لەوێ دەبینێت. ئەردۆغان وتیشی: گەلی توركیا زۆر باش دەزانێت كێ بو لەژێر ناوی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا لە دێرسیمەوە دەستیپێكرد خوێنی برایانی كوردی رشت، جەهەپە هەرگیز ناتوانێت لەو خوە رزگاری بێت كە هەمو شتێك بە بەرژەوەندی دەبینێت. بەلای جەهەپەوە كورد تەنها سندوقێكی دەنگدانە، بەڵام ئێمە بە تورك، كورد، عەرەب، چەركەس و لازەوە بەردەوام دەبین لە لەئامێزگرتنی هەمو توركیا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 188 Today: 2,291 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.