“فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی خەبات وێران كراون و دۆسیەكانی سێ ساڵ لەناوچون”

بینراوە: (927)

سەمیر سابیر بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی كارتی نیشتمانی خەبات لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: ئەو كەسانەی ئاگریان لە فەرمانگەكەیان بەرداوە نایانەوێت كاری خەڵك بەڕێوە بچێت و دژی ئاسودەیین، ئەم كردەوانەش لەخزمەتكردنی هاوڵاتیان ساردیان ناكاتەوە. بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی كارتی نیشتمانی خەبات وتیشی: كۆمەڵگەكەیان سێ فەرمانگە لەخۆدەگرێت كە بریتین لە خەبات و رزگاری و كەورگۆسك، بە تەواوەتی وێرانكراون و هەمو كەلوپەلەكانی ناو كۆمەڵگاكە سوتاون، دۆسیەكانی فەرمانگەكەشیان تایبەت ساڵانی 2023 تا 2025 هەموی لەناوچوە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیش پێویستیان بە زیاتر لە شەش مانگ دەبێت بۆئەوەی بتوانن دوبارە دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 2,291 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.