بینراوە:
(1.5K)
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك لەباشوری ئەوروپاو دەریای ناوەڕاستەوە، لەبەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 21/10 شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێژەی جیاجیا ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو تا ئێوارەی رۆژی چوارشەمە بەردەوام دەبێت. ئاماژەشیكردوە، بەگشتی پێشبینی بارانی كەم و پچڕ پچڕ دەكرێت بۆ سەر ناوچەكان لەهەندێك شوێن بڕی بارانەكە زیاتر دەبێت لەنێوان 2 تا 5 ملیمەتر، هەروەها پلەكانی گەرماش لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بەجیاوازی ناوچەكان 5 تا 8 پلە نزمدەبێتەوەو لەكۆتایی هەفتەوە بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.












Leave a Reply