رۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 952 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

بینراوە: (4.0K)

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایانکردووە بەغدا رۆژی یەکشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکات.

ئەمڕۆ هەینی 18ی تەموزی 2025، سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی “بغداد الیوم”ی راگەیاندووە، “رۆژی یەکشەممە 20ی تەموزی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 952 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، “لیستەکانی مانگی ئایار ئامادەن، هەفتەی داهاتووش، وردبینی لە مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت، بۆ ئەوەی ئەویش خەرجبكرێت لە ماوەی یەك هەفتەدا”.

رۆژی پێنجشەممە 17ی تەموزی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لێکتێگەیشتنی هه‌ولێر و به‌غدای له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد، بەپێی رێککەوتنەکە بێت دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، هەروەها نیوەی داهاتی نانەوتیش رادەستی بەغدا بکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 495 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.