مەسرور بارزانی: پێویستە پێكهێنانی كابینەی نوێ لەسەر بنەمای ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بێت

بینراوە: (925)

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كریستۆفەر بۆم باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق كۆبونەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابون لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەكانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، هەروەها چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم لە كەرتە جۆراوجۆرەكاندا تاوتوێ كراون و لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمیش مەسرور بارزانی رایگەیاندوە كە ئێستا هەلومەرجێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ هاتوەتە ئاراوەو پێویستە لە سەر بنەمای ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 3,310 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.