وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

بینراوە: (5.6K)

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، کۆتاییان بە بە باری نائاسایی ڵیۆزخانەکەیان لە عێراق و کونسوڵخانەکەیان لە هەرێم هێناوە.

تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “کۆتاییمان بە باری نائاسایی و گەڕانەوەی کارمەندی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا و کۆنسوڵخانەمان لە هەولێر هێنا”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، “ستافەکانمان وردە وردە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان”.

لەکاتی شەڕی ئێران و ئیسرائیل بە هۆکاری بارودۆخی ئەمنی ئەمریکا بڕیاریدا بەشێک لە کارمەندانی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بکشێنێتەوە و ژمارەیان کەمبکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 150 Today: 1,247 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.