تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوایەك لە دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر دەكات

بینراوە: (894)

تۆڕی هاوپەیمانی 19 لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، هەمو رواڵەتێكی توندوتیژی ئیدانە دەكات، داواش لەدەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای هەولێر دەكات لێكۆڵینەوەی جدی لەسەر كوژرانی كەسێكی سڤیل لە بەردەم كۆمپانیای لاناز بكات و مافی هاوڵاتیان لە رێكخستنی خۆپیشاندان و گردبونەوە بپارێزێت و رێگر نەبن لە روماڵی رۆژنامەنوسان. تۆڕی هاوپەیمانی 19 ئاماژشیكردوە، لەكاتی خۆپیشاندانی بەشێك لە هاوڵاتیانی گوندی لاجانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەبەردەم كۆمپانیایەك كە داوای دامەزراندنیان دەكرد، شەڕو ئاڵۆزی رودەدات و لەئەنجامدا كەسێك دەكوژرێت و چەند كەسێكیتر بریندار دەبێت، هەروەها رێگری لەبەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكرێت روماڵی روداوەكە بكەن و كەلوپەلی رۆژنامەوانیش دەشكێنرێت، دەبێت مافی هاوڵاتیان لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبونەوە پارێزراو بێت و رۆژنامەنوسانیش ئازادانە بتوانن روماڵی روداوەكان بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 164 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.