خۆپیشاندانی گوێڕ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

بینراوە: (941)

لە گوندێكی نزیك ناحیەی گوێڕ سەر بە پارێزگای هەولێر ژمارەیەك هاوڵاتی بەمەبەستی دامەزراندنیان خۆپیشاندانیان كردوەو بەوهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكاندا دروستبوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ژمارەیەك كەناڵی راگەیاندن لەنزیك گوندی لاجان بڵاویانكردوەتەوە، ئەو هاوڵاتیانە داوای دامەزراندنیان لە پاڵاوگەیەكی نەوت كە نزیكە لە گوندەكەیانەوە كردوەو بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی سەری كێشاوە بۆ پێكادانی چەكداریی. هەر بەهۆی زانیارییەكان ژمارەیەك هاوڵاتی بەهۆی پێكادانە چەكدارییەكانەوە كوژراون و برینداربون، ژمارەی خۆپیشاندەرانیش بە سەدان كەس دەبن و رێگەی هاتوچۆیان داخستوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 144 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.