ئەمساڵ داهاتى سلێمانی و هەڵەبجە گەیشتووەتە 824 ملیار دینار

بینراوە: (1.7K)

بەپێی ئامارەکانى ماڵپەڕى شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەى رابردوو زیاتر بووە لە 21 ملیار و 764 ملیۆن و 367 هەزار دینار. کە 94%ی بەشێوەی نەختینەیە و 6% داهاتەكەش بەشێوەی چەك بووە.

داهاتى هەفتانەى نانەوتى سنورى هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان زیادیکردووە، لەکاتێکدا لەسەر ئاستى مانگانە کەمیکردووە.

بەپێی ئامارەکانى ماڵپەڕى شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەى رابردوو زیاتر بووە لە 21 ملیار و 764 ملیۆن و 367 هەزار دینار. کە 94%ی بەشێوەی نەختینەیە و 6% داهاتەكەش بەشێوەی چەك بووە.

داهاتەکە بەراورد بە هەفتەى پێشتر بەڕێژەى زیاتر لە 81% بەرزبووەتەوە، بەو پێیەى بڕەکەى زیاتر بووە لە 11 ملیار و 969 ملیۆن دینار.

لەگەڵ ئەوەشدا ئامارەکە دابەزینى داهاتەکە لەسەر ئاستى مانگانە دەردەخات بەڕێژەى زیاتر لە 30%، بەو پێیەى داهاتى ئەم مانگە تا ئێستا 51 ملیار و 854 ملیۆن دینار بووە، لەکاتێکدا مانگى رابردوو زیاتر بووە لە 74 ملیار و 800 ملیۆن دینار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 191 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.