نێچیرڤان بارزانی و مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبونه‌وه‌

بینراوە: (1.6K)

نێچیرڤان بارزانی، سه رۆكی هه رێم و مه زڵوم عه بدی، فه رمانده ی گشتی هه سه ده كۆبونه وه . به پێی قسه ی سه رۆكایه تی هه رێم له كۆبونه وه كه دا تاوتوێی چه ند پرسێكیان كردوه له نێویشیاندا گفتوگۆكانی نێوان هه سه ده و حكومه تی دیمه شق. به پێی راگه یه ندراوێكی سه رۆكایه تی هه رێم، ئێواره ی ئەمڕۆ چوارشەممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه سه ده کرد. وه ك له راگه یه ندراوه كه دا هاتوه ، لە کۆبونه وه یه کدا، پرسی کورد و دۆخی پێکهاته کانی دیکه له سوریا تاوتوێ کران، هه روه ها ده رباره ی گفتوگۆی هه سه ده له گه ڵ دیمه شق، هه ڕه شه و مه ترسییه کانی تیرۆر و به ره نگاربونه وه ی داعش، بیروڕایان گۆڕییه وه . نێچیرڤان بارزانی “جەختی لەسەر پێویستیی یه کڕیزیی لایەنە کوردییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە ڕێگه ی دیالۆگ و لێکگه یشتن کردەوە؛ بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد لە سوریا پارێزراو بێت.” سه رۆكایه تی هه رێم ئاماژه ی به وه شداوه ، لای خۆیەوە مەزڵوم عەبدی، پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی لە مافه کانی گه لی کورد له سوریا و هه وڵه کانی له پێناو چاره سه رکردنی کێشه کان له گه ڵ دیمه شق، دوپات کرده وه .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 210 Today: 628 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.