یەكەم پڕۆژەی هاوبەشی دەستە خوشكی هەردو پارێزگای هەولێرو ناشڤێڵد ئەنجامدەدرێت

بینراوە: (1.4K)

لە هەولێر گرێبەستی دروستكردنی كارتی ئەلكترۆنی دابەشكردنی سوتەمەنی راگەیەنراو لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریە گشتییە وەك یەكەمین پڕۆژەی رێككەوتنی هاوبەشی هەماهەنگی و هاوكاری دەستە خوشكی نێوان پارێزگای هەولێرو پارێزگای ناشڤێڵدە كە ئەنجام دەدرێت. وتیشی: پرۆژەی دروستكردنی كارتی ئەلكترۆنی بۆ دابەشكردنی سوتەمەنی نەوت و گاز خزمەتگوزارییەكی گشتییە بۆ هاوڵاتیان و مافی هەمو تاكێك بە یەكسانی دەپارێزێت، هەروەها رێگر دەبێت لە دروستبونی هەر كێشەو قەیرانێكی سوتەمەنی. پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا دەست بە دروستكردنی ئەو كارتانە دەكرێت و لەقۆناغی یەكەمدا 450 هەزار هاوڵاتی سودمەند دەبن، چاوەروانیش دەكرێت 50 هەزار هاوڵاتی خەڵكی ناوچە كوردستانیەكانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و بەشێكیش لەو ئاوارانەی لەهەرێمی كوردستانن سودمەند دەبن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 2,954 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.