عێراق ڕێککەوتننامەی دروستکردنی وێستگەی کارەبای فاوی واژۆکرد

بینراوە: (1.6K)

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند، لە هەنگاوێکدا کە ئامانجی دەستەبەرکردنی پێداویستییە گەشەسەندووەکانی وزەی وڵاتەکەیە، عێراق گرێبەستێکی واژۆکرد بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبای فاو کە بە غاز کاردەکات و توانای دروستکردنی ٣ هەزار مێگاواتی هەیە.

بەپێی بڕگەکانی گرێبەستەکە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا کۆمپانیای وەبەرهێنەر بەرپرسیارە لە دابینکردنی ئەو غازەی کە پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەی کارەبا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 208 Today: 2,663 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.