ژمارەیەك وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر داخران

بینراوە: (1.4K)

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی شاری هەولێر بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە رێگەی لیژنەكانی چاودێری و كاری مەیدانی بەردەوامی رۆژانەی پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، ژمارەیەك وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر داخران. ئاماژەشی كرد، بەهۆی فێڵكردن و خراپی جۆری بەنزینەوە، كە زەرەر و زیانی گەیاندووە بە ئۆتۆمبێلەكان بەشێوەیەكی گشتی، لە كۆی 130 وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر، ژمارەیەكیان داخران. باسی لەوەشكرد، هەڵمەتی چاودێری بەردەوامە و هەشت وێستگەی سووتەمەنی داخراون و كاركردن لە رێگەی لیژنە مەیدانییەكانەوە بەردەوامە، بەمەبەستی پشكنینی جۆری بەنزینی بەكارهاتوو لە وێستگە ئەهلییەكان و پابەندبوونیان بە رێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكان و سزادانی خاوەن ئەو وێستگانەی بەنزینی دەستكاری كراو و جۆری خراپ دەفڕۆشن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,848 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.