بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتییەک کوژرا

بینراوە: (8.7K)


ئەو هاوڵاتییەی لە خۆپیشاندانەکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندارکرابوو کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.

تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لە ئێستادا رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بە مەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی و پاشان رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییەی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا ناوی حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حمانە و پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنه‌ و خاوه‌نی پێنج منداڵه‌.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سەرنەوسی سەر بە سنووری وەرتێ گیانی لەدەستدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 150 Today: 1,247 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.