بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوەوە لەبەشێكی راگەیەنراوی كۆبونەوەكەدا هاتوە، لەپێناوی دابینكردنی موچەو شایستەی دارایی و زامنكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان، چەندین راسپاردەو پێشنیاریان پەسەند كردوە لەناویشیاندا جێبەجێكردنی پابەندییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لە پێش هەمو خەرجییەكانی ترەوە، تاوەكو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ هیچ شتێك نەكاتە بیانو بۆ نەناردنی موچەی هەردو مانگی ئاب و ئەیلول و مانگەكانی دواتریش. ئاماژەشكراوە كە ئەنجومەنی وەزیران داوای لەحكومەتی فیدڕاڵ كردوە وەزارەتی دارایی راسپێرێت بەخەرجكردنی موچەی هەرێم چونكە رێككەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەكردنی نەوت زۆر بە باشی و بەبێ كەموكوڕی جێبەجێكراوەو زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لەبازاڕی جیهانی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوەو داهاتەكەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ ناردنی موچە داوایەك لە حكومەتی عیراق دەكات

بینراوە:
(1.4K)











Leave a Reply