بەچاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر شەشەمین فێستیڤاڵی هەولێر بۆ هەنارو بەرهەمی دیكەی خۆراكی و كاری دەستی كرایەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، فێستیڤاڵەكە لەپێناو پشتگیریكردنی زیاتری جوتیاران و بە بازاڕكردن و ساغكردنەوەی بەرهەم و بەروبومی خۆماڵییە، دوای كردنەوەشی بڕیارە چوار رۆژ بەردەوام بێت. لەمەراسیمێكیشدا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ئامانج لەسازكردنی ئەم فیستیڤاڵە پشتگیریكردنی زیاتری جوتیاران و رەخساندنی دەرفەتی كارە بۆ لاوان و ئافرەتان، سازكردنی بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی خۆراك و پاڵپشتی گشتیی و بوژاندنەوەو بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و بەروبومی ناوخۆییە.
شەشەمین فێستیڤاڵی هەولێر بۆ هەنار كرایەوە
بینراوە:
(1.0K)
