بینراوە:
(1.4K)
كۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ملیۆنێك و 300هەزار كارتی دەنگدانیان دابەشكردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی كارتەكان لە رێگەی هەزار و 79 سەنتەری تۆماركردنەوە لە سەرجەم پارێزگاكاندا ئەنجامدراوە. كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار كارتی دەنگدانیان دابەشكردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كاركردنیش بەردەوامە بۆ دابەشكردنی ئەو كارتانەی كە ماونەتەوە. هاوكات وتیشی، دەستیانكردووە بە تۆماركردنی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و هەروەها هەماهەنگی كردن لەگەڵ میدیاكان بە مەبەستی روماڵكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.












Leave a Reply