وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ سودانی کۆبوونەوە

بینراوە: (1.7K)

وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی نەخشەڕێگای قۆناغی داهاتوو و پێکهێنانی کابینەی نوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی و هاریکاریی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کردەوە، بەمەبەستی “خێرا جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی کارە لەپێشینەکانی ئەم قۆناغەی هەبێت.

لە بەشێکی دیدارەکەدا بەبۆنەی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە پیرۆزباییان لە یەکترکردووە و دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراقیان تاوتوێ کردووە.

وەفدەکەی یەکێتی پێکهاتبوو لە نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبەغداد خالید شوانی وەزیری داد و رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 1,310 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.