قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: حکومەت جدییە و نیازی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) شەڕە قسەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لەنێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەدا ڕوویداوە لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
بەپێی ڕۆژنامەكە، لەمکاتەدا کە پارتی هەڕەشەی ئەوەدەکات ئەگەر ئەم کێشانە ئاوا بەبێ چارەسەر بمێننەوە، بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتوو نەکەن و لە پڕۆسەی سیاسی دەکشێنەوە، راپۆرتەکان دەڵێن، فوئاد حسێن بە سودانی وتووە، بارودۆخەکان لە کوردستان مەترسیدارن و ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەی سیاسییش لەئارادایە.
هەر بەپێی ڕۆژنامەكە، لە وەڵامدا سودانی وتوویەتی، ئەو چەندان جار لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچەی ناردووە، بەڵام ئەمجارە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی پەیڕەوی یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەکات، ئەویش مووچە نانێرێت.
ئەمڕۆ 11ی تەمموزە و ماوەی 71 ڕۆژ دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و فەرمانبەران و مووچەخۆران لە دۆخێكی دارایی خراپدان و بازاڕ بەتەواوی وەستاوە، بەڵام هێشتا هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق كەمێك لە داواكارییەكانیان كەم ناكەنەوە لەپێناو ڕێككەوتن و ڕزگاركردنی دۆخی مووچەخۆران.
مووچەی هەرێمی کوردستان تەنگی بە بەغدا هەڵچنیوە

بینراوە:
(7.5K)











Leave a Reply