ئیسرائیل هەزار و ٧١٦ فەلەستینی ئازاد دەکات

بینراوە: (956)

لەچوارچێوەى قۆناغى یەکەمى ئاگربەست و ئازادکردنى بارمتەکان، بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتى ئیسرائیل لەچەند شوێنێکى جیاواز هەزار و ٧١٦ فەلەستینی ئازادبکات.

پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا بەردەوامە، لەگەڵ رادەستکردنی حەوت بارمتەی دیکە لەلایەن حەماسەوە. هاوکات، لێدوان و هەڕەشەی دژبەیەک لەلایەن هەردوو لاوە، داهاتووی ئاگربەستەکەی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.

بەپێى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، ٢٥٠ فەلەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس و دەرەوەی وڵات ئازاد دەکرێن.

پاسەکان بە یاوەریی کارمەندانی خاچی سوور دەستیان بە جووڵە کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو زیندانییە فەلەستینیانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون و ئازاد دەکرێن.

بزووتنەوەی حەماس حەوت بارمتەی دیکەی زیندووی رادەستی خاچی سوور کرد. میدیاکانی ئیسرائیلیش پشتڕاستیانکردەوە کە سوپا ئەو بارمتانەی وەرگرتووەتەوە. لە دیمەنێکدا ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەنێو فڕۆکەکەیەوە راستەوخۆ سەیری پرۆسەکەی کردووە.

سەرباری رێککەوتنی ئاگربەست، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئامانجە سەربازییەکانیان کردەوە و رایگەیاند، “حەماس لە چەک دادەماڵین و تونێلەکانی غەززە لەناو دەبەین.”

لێدوانەکەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەی حەماس رێککەوتنەکە بە سەرکەوتنی خۆی دەزانێت و دەڵێت، “ئیسرائیل نەیتوانی بە هێز بارمتەکان ئازادبکات و ناچاربوو رێککەوتن بکات.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 56 Today: 157 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.