پێشەوا هەورامانی: دەبێت ئەم هەفتەیە بەغدا مووچە بنێرێت

بینراوە: (1.2K)

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاندووە، هیچ بەربەستێك بۆ ناردنی مووچە نییە و ڕێككەوتن كراوە، دەبێت ئەم هەفتەیە مووچە بنێردرێت. سەبارەت بە دابەشكردنی دوو مووچە پێش هەڵبژاردن وتەبێژی حوكمەت دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە، دوایی گەیشتن و دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت، زۆر بە خێرایی دەچنە گفتوگۆی ناردنی مووچەی مانگی نۆ. ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر رێكاری ئیداری رێگر نەبێت كات هەیە كە هیچ مووچەیەكی ئەمساڵ نەفەوتێت و ئەو پێنج مووچەیەی ماون خەرج بكرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 825 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.