مالیکی و حەلبوسی: پێویستە پەلە بکرێت لەپێكهێنانی حكومەت

بینراوە: (1.2K)

لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا، محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، سەردانی نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسای کرد و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی خێراکردنی پرۆسەکە کردەوە.

نووسینگەی هەردوو سەرکردەکە لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، لە دیدارەکەدا مالیکی و حەلبوسی “جەختیان لە گرنگیی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کردووەتەوە کە توانای جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەکانیان هەبێت.”

هەروەها لە سەرەتای دیدارەکەدا، هەردوولا پیرۆزبایی “سەرکەوتنی” پرۆسەی هەڵبژاردنیان لە یەکتر کردووە.

ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە هەردوو لایەن دوو هێزی سەرەکین لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا و ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا دەبێت.

حزبی تەقەدوم (حەلبوسی): 28 کورسیی پەرلەمانیی بەدەستهێناوە.

دەوڵەتی یاسا (مالیکی): 27 کورسیی پەرلەمانیی بەدەستهێناوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 3,696 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.