ئەمڕۆ لە ناحیەی وەرتێ دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت

بینراوە: (1.0K)

بەرێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بڵاویكردوەتەوە، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوت و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی وەرتێ بكەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەكەیان. ئاماژەیان بەوەشكردوە، هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت و بری 103 هەزار و 500 دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ وەردەگیرێت. بەرێوەبەرایەتییەكە هاوڵاتییان ئاگاردەكاتەوە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەكەیان پێویستە كۆپی كارتی نیشتمانی یاخود كۆپی پسوڵەی خۆراكیان پێ بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 1,402 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.