بینراوە:
(1.2K)
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوەوە، سایتی فەرمی یەكێتیش لەبارەی كۆبونەوەكەوە بڵاویكردوەتەوە كە مەبەستی كۆبونەوەكە تاوتوێكردنی پرسی موچەو جێبەجێكردنی رێككەوتنی نەوتییە. بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، ئامانجێكی سەرەكی سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایەو لابردنی سەرجەم ئاستەنگەكانە لەبەردەمیدا بەئامانجی زیاتر لێكنزیككردنەوەی هەردو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق، هەروەها داواكردنی ناردنی بەپەلەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەو رێكخستنەوەی دابەشكردنێتی لەیەك وادەدا لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی.












Leave a Reply