دەزگای ئاسایش: بەدواداچون لەسەر لێدانی سێ گەنجەكەی خورماتو كراوە

بینراوە: (1.7K)

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، رۆژی 11/11 سێ گەنج لەقەزای خورماتو لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان روبەڕووی لێدان و تەشهیركردن بونەوە، لەسەر ئەم روداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، دەستبەجێ بەدواداچونیان ئەنجامداوەو گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ سزادانی لایەنی سەرپێچیكار. دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاندوە، دوای روداوەكە ئەو چەند گەنجە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بانگهێشتكران و لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی چارەسەری تەندروستیان بۆ ئەنجامدراو دواتر سوپاس و پێزانیان پێشكەشكراوە بەڵێنی پشتیوانی زیاتریشیان پێدراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 130 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.