یەكەمینجارە ئامێری نەشتەرگەری بەهەناوبینی لەخۆشخانەی كەلار دەخرێتەكار

بینراوە: (1.3K)

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بڵاویكردەوە، بۆ یەكەمینجار ئامێری لاپرۆس كۆپی (هەناوبینی) لەخۆشخانەكەیان دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە، ئامێرەكە بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینییە بۆ نەشتەرگەرییەكانی (زراو، ریخۆڵە كوێرە، هەبونی تەنی نامۆ لە قورگ و گوێ و لوت) لەرێگەی چەن كونێكەوە بێكردنەوە بۆ حاڵەتە كتوپرەكانە. ئاماژەشیكردوە، ئەم ئامێرە لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە بەتێچوی 99 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەكەیان دابینكراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 210 Today: 1,535 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.