كۆچبەرانی دورگە دورەدەستەكەی یۆنان رزگار كران

بینراوە: (1.4K)

كۆچبەرەكانی دورگە دورەدەستەكەی یۆنان كە گیریانخواردبو رزگار كران كە ژمارەیان 26 كەس بون گەیشتبونە دورگەی فارماكۆنیسی یۆنان. بەپێی بەدواداچونەكانی دەزگای لوتكە كۆچبەرەكان رێگەیان لێگۆڕاوە ئەوەش هۆكاری گەیشتنیان بوە بە دورگەكە كە تەنها چەند بنكەیەكی سەربازیی لێیەو هیچ دانیشتویەكی مەدەنی تیایدا ناژی. دەزگای لوتكە باسی لەوەشكردوە كە كۆچبەرەكان خەڵكی سۆماڵن و دوو هاوڵاتی عیراقیشیان لەگەڵدا بوە سەرجەمیان رزگار كراون گواستراونەتەوە بۆ بنكەیەكی تەندروستی بۆ دڵنیابونەوە لە رەوشی تەندروستیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 3,068 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.